ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی دۆخی تیرۆریزمی جیهانی بڵاو کردەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی دۆخی تیرۆریزمی جیهانی،کۆماری ئیسلامی وەک “گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان”لە ساڵی ٢٠١٥ ناساندووە.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس،لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە رۆژی پێنج شەممە ٢٧ جونەی بڵاو بۆتەوە،هاتووە ئێران لە رێگەی دانی یارمەتی دارایی، مەشق پێکردن و پڕچەککردنی گروپە توندڕەوەکانی وەک حزبولڵای لوبنان وەک گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریم لە جیهاندا دەناسرێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەکار هێنانی سوپای قودس لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی خۆی لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا کە بۆتۆ هۆی ناسەقامگیری لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک هۆکارێک بۆ دانانی ناوی ئێران لە سەرووی ئەم لیستەیە ئاماژەی پێکراوە.

جگە لەمەش، پشتیوانی کردن لە بەشار ئەسەد هۆکارێکی دیکەی ئەم هەنگاوەی ئەمریکایە.وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردۆتەوە کە جگە لە پشتیوانی کردنی ئێران لە حزبولڵای لوبنان و بەشارئەسەد، دابینکردنی یارمەتی دارایی و سەربازی بۆ میلیشیاکانی بەستراوە بە خۆی لە یەمەن وهەروەها یارمەتیکردنی گروپی حەماس دەکەوێتە خانەی پشتگیریکردنی تیرۆریزمی جیهانی لە لایەن ئەم وڵاتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بەوە تۆمەتباردەکرێت، کە پشتگیری حوسییەکانی یەمەن دەکات، هەر چەند لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٥ ئاماژە بەم بابەتە نەدراوە.

سوریا و سودان دوو وڵاتی دیکەن کە لە دوای ئێران، دەکەونە ریزبەندی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهاندا.هەرچەند دوای هەولەکان هاڤانا و واشنتۆن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان،کوبا لە لیستەکە وەدەرنراوە.

ئەمریکا لە کاتێکدا رایگەیاندووە، کە ئیران ئێستاش گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا، واشنتۆن لە ساڵی ٢٠١٥ توانی وێڕای زلهێزەکانی دیکەی جیهان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە گەڵ ئەم وڵاتە بگەنە رێککەوتن. سەرباری ئەم رێککەوتنەش گەمارۆکانی پەیوەندیدار بە پشتیوانیکردنی ئێران لە تیرۆریزم و، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە دژی ئێران هەروا بەردەوامە.

لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بۆ ساڵی ٢٠١٥ هاتووە کە داعش گەورەترین هەرەشە و مەترسی تیرۆریستیە لە جیهاندا.

وەزارەتی دەرەویە ئەمریکا هەروەها وڵاتانی عێراق، پاکستان،ناوچەی سینا، سومال، سوریا، لیبیا، باشوری فیلیپین وچەند ناوجەیەک کۆلۆمبیا و ڤێنێزۆئێلای وەک”پەناگاکانی ئەمن بۆ تیرۆریزم”لە جیهاندا ناوبردووە.

خاڵێکی دیکەی جێی سەرنجی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دابەزینی رێژەی هێرشە تیرۆریستیەکاندایە لە ساڵی ٢٠١٥ کە ١٣% دابەزیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com