نوچە-شفقنا
بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی نوێی تورکیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەفەرمی ناسینی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لە سەردەمی عوسمانیەکان، لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە، جەختی لەوە کردۆتەوە کە پەیوەندیەکانی ئەنقەرە لە گەڵ دۆستان و هاوپەیمانانی خۆی لە هەر هەلومەرجێکدا بەردەوامە.
بە پێی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێت: تورکیا و ئەڵمانیا دوو هاوپەیمانی گرنگن،هەر بۆیە کەس چاوەڕێ ناکات پەیوەندییەکانمان بەرەو ئاراستەیەکی خراپ بڕوات، بەڵام ئەمە بەو مانا نییە بەرامبەر بەم هەنگاوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بێ دەنگی هەڵبژێرین.
ئەم لیدوانەی یەڵدرم لە کاتێکدایە، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا و لە سەرووی هەموویانەوە یەڵدرم و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە رایانگەیاندووە، کە ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی ئاڵمانیا کار دەکات سەر پەیوەندیەکانی نیوان هەرددوو وڵات، هەر لەم پەیوەندیەشدا تورکیا باڵوێزی خۆی لە بەرلین بانگهێشت کردۆتەوە.