نوچه‌نێت-ئه‌نه‌دۆڵ
سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ ئێزدییه‌كان له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌شێك له ئافره‌ته رفێنراوه‌كانیان 45 ملیۆن دۆلاریان داوه‌ته داعش.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دانیشتنێكی كراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له نیویۆرك، كه سەبارەت بە “توندوتیژی سێكسی له ناوچه‌كانی ململانێ” سازكرا، بانكی مون گوتی، توندوتیژی سێكسی هۆكارێكی تیرۆرسته‌كانه بۆ سه‌رنجڕاكێشان و هێشتنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان.
بان كی مون گوتی، ته‌نیا له ساڵی 2014 ئێزدییه‌كان 45 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك فیدیه به داعش داوه له پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئافرته رفێنراوه‌كانیان.