نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌و وتانه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی روسیا یارمه‌تی په‌كه‌كه‌ی داوه، زاده‌ی خه‌یاڵن و شتێكه مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه، گوتی روسیا وه‌ك توركیا نییه به نایاسایی چه‌ك و چۆڵ هه‌نارده بكات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا زاخارۆڤا گوتی “هه‌موو ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌نقه‌ره هیچ نین جگه له خه‌ون و خه‌یاڵ و مایه‌ی گاڵته‌جاڕین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به واقیعه‌وه نییه. به پێچه‌وانه‌ی توركیاوه، روسیا به‌شێوه‌ی نایاسایی چه‌ك هه‌نارد ناكات”.
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی بەوە کرد، رووسیا چه‌ند جۆرێك چه‌كی داوه‌ته هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌شی به ئاگاداری به‌غدا كردووه.
ئەو وتەبێژە گوتی، چه‌كپێدانی هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن روسیاوه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌ڕێوه‌چووه و مه‌به‌ست لێی یارمه‌تی كوردان بووه له جه‌نگی دژه داعشدا.