نوچه‌نێت-عوكاز
سامر سه‌بهان، باڵیۆزی سعودیه له عێراق له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێ، ئێران ده‌یه‌وێت جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌توپه‌ت بكات، ئه‌ویش له رێگه‌ی رشتنی ژه‌هره‌كانی، هاندانی ناكۆكی و ده‌ستێوه‌ردانه بی چه‌ندوچونه‌كانی له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی كلكه‌كانی و میلیشیا چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه.
لێدوانه‌كانی سه‌بهان، له میانەی چاوپێكه‌وتنێكی هات، له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “عوكاز”ی سعودی ده‌ڵێت، به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی سعودیه له عێراق له دوای 2003 وه، عێراق له دۆخێكی شێواودایه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی فه‌لوجه، سه‌بهان گوتی “سه‌رانی تیرۆرستی ئه‌وتۆی تێدایه كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داواكراون “كه مه‌به‌ستی له قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بوو.
سامر سه‌بهان گوتویه‌تی، مه‌رجه‌عه شیعه عه‌ره‌بییه‌كانیش به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق ناڕازین و موقته‌دا سه‌در ئێستا غیره‌تێكی عه‌ره‌بی گرتوویه‌تی وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبەر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران.
وتوشیه‌تی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی باشوور ئینتیمایه‌كی عه‌ره‌بییان هه‌یه و پێشووتریش 8 ساڵ رووبه‌ڕووی دوژمنكارییه‌كانی رژێمی ئێران بوونه‌ته‌وه له رابردوو.