نوچه‌نێت-روسیا توده‌ی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی سعودیه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ئێران عێراق به‌جێ ناهێڵێ هه‌تا حكومه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای لێنه‌كات.
محه‌ممه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، كه دوێنێ 1-6-2016، ئه‌نجامیدا گوتی “كاتێك عێراق به‌جێده‌هێڵین كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته داوامان لێبكات. هه‌تا عێراق پێویستی پێمان بێ، له یارمه‌تیدانیان به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی تیرۆریزمدا”.
زه‌ریف گوتی، هه‌تا زووتر سعودیه داعش وه‌ك مه‌ترسی ببینێ، ئێمه‌ش زووتر ده‌توانین ئه‌و مه‌ترسییه له كۆڵی هه‌مووان بكه‌ینه‌وه.
پێشووتر عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه گوتبووی ئێران رۆڵی هه‌یه له زیادكردنی گرژییه تایفه‌گه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب.