نوچە-رادیۆ فەردا
ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم دەڵێت، ماڵپەڕی چەند باڵوێزخانەیەکی ئێران لە وڵاتانی جیهان هاک کراون
ئەم ئاژانسە لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت: چەند ماڵپەڕێکی سەر بە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، بۆ وێنە ماڵپەڕی باڵوێزخانەی ئێران لە روسیا، ئۆکراینیا، ئەرژانتین و قێرقیزستان هاک کراون و، وێنەی پاشاکانی سعودیە-یان لە سەر دانراوە.
ئاژانسی تەسنیم سعودیە بەوە تۆمەتبار دەکات، کە هاککەری تایبەتی دامەزراندووە تا ئەم ماڵپەرانە هاک بکەن.
لە رۆژانی رابردووشدا، ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران و سعودیە هاک کران.