نوچەنێت
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی موسڵ و فەرماندەی پێشووی حەشدی وەتەنی سوننی، لە لاپەرەی خۆی تایبەت لە فەیسبوك باسی لە قارەمانێتی و گرینگی ڕۆڵی پێشمەرگە كردووە.
ئەسیل نوجێفی نوسیویەتی: ئێستا هێزی پێشمەگەی كوردستان كەوانەیەكیان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ دروست كردووە، لە 14تا 16كیلۆمەتر دوورن لە ناوەندی شارەكە، ئەمەش هەنگاوی زۆر باشە پێشمەرگە ناویەتی بۆ ئازاد كردنی موسڵ.
نوجێفی ئاماژەی بەوەش كردووە، کە لەم ئۆپراسۆنەدا پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهێزە و، خەڵك و هاوڵاتیانی موسڵیشان دڵنیا كردەوە لە سەركەوتنی ئەو هاوپەیمانێتییە .
لە كۆتایی نوجێفی ئاماژەی بە گرنگی ئازاد كردنی ئەو ناوچانە كردووە نوسیویەتی: ڕزگار كردنی ئەو ناچانەی لەدەوربەری موسڵ هیچی كەمتر نییە لە ڕزگار كردنی شاری فەلوجە، بەڵام هیزی پێشمەرگەی كوردستان بە بێ ترس و هاش و هوشی ڕاگەیاندن، بەبێ ترس و بی كێشە و مشت و مڕ ترسان لە گیانی خۆیان هێرشەكەیان ئەنجامدا و ، قارەمانە بەرگریان كردو سەركەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا ئێستاش پێشمەرگە زۆر نزیك بۆتەوە لە موسڵ.