نوچە-رادیۆ فەردا
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای رەتکردنەوەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ دەڵێت: رێککەوتنی ئەتۆمی، قەراردادی نێوان ئێران وئەمریکا نییە، کە کاندیدای کۆماریخوازەکان یان هەر کەسێکی دیکە بیهەوێ هەڵیوەشێنێتەوە.
زەریف کە سەردانی سویدی کردووە رۆژی چوارشەممە،١٧ جون لە ستهۆکۆڵم رایگەیاند، رێککەوتنی ئەتۆمی قەرار دادێکە کە هاوپیچی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە و، بە هیچ شێوەیەک ناکرێ وتوویژی لە سەر بکرێتەوە.
دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەم دواییانە رەخنەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و رۆژئاوا گرتبوو و راشیگەیاندبوو، لە ئەگەری بەدەسەڵات گەیشتنی، وتووێژەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دووبارە دەکاتەوە.