ململانێ و جیاوازییەکانی نێوان داعش و قاعیدە

0

نوچەنێت

دانیەل بیمەن دەڵێت: قاعیدە و داعش سەرباری خاڵەهاوبەشەکانیان، لە رووی ئایدیۆلۆژیەوە گەلێک ناکۆک و لێک جیاوازن. هەر کامەیان ئەولەوییەتی تایبەت بە خۆیان هەیە.

تێگەیشتن لەم رکابەرایەتی و ململانێیانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە داهاتوودا بەهایەکی زۆری هەیە، ئەگەر ئەم دوو رەوتە یەکبگرن هێز و دەسەڵاتیان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرفروان دەبێت، هەر چەند ئەمە تەنها گریمانەیەکە و ئەگەرەکانی بەردەمی زۆر لاوازن.

داعش لە سوریا و شوێنە جیاوازەکانی جوگرافیای ئیسلام ململانیێ قاعیدە دەکات. قاعیدەش کە مەترسی داعش و بەهێزبوونی ئەم گروپەی لە سەرە وەک  دژکردەوەیەک لە هەوڵدایە هێزەکانی خۆی رابگوازێ بۆ سوریا و، ئیماراتی خۆی لەوێ بنیات بنێت.

ئامانجەکانی ئەم دوو گروپە لێک جیاوازن. زۆربەی هێرشەکانی قاعیدە بۆ سەر ئەمریکایە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئامانجی داعش فراوانکردنی پانتای خەلافەتی  خۆیەتی و بە هۆی پەیوەندییە تاکەکەسەکانی رێکخراوێکی یەکپارچە هەژمار دەکرێت. زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەشێکن لە رەوتە رادیکاڵەکان، بە تایبەت لە دەرەوەی شانەکانی لە عێراق و سوریا خۆیان بە برای یەکتر دەزانن و ئامادە نین لایەنگری لە لایەنێکی ناو رەوتەکە بکەن، هەروەها سەرچاوەکانی دارایی و مرۆیی خاڵێکی بەهێزی دیکەی ئەم رەوتەیە.

بە پێی بۆچوونی بیرمەندان  وشارەزایانی بواری تیرۆریزم لەوانە برۆس هافمەن، ئەگەری تێکەڵبوونی ئەم دوو گروپە  هەیە. هافمەن بە دروستی هۆشداری دەدات کە لە رابردوودا بە هەڵە هەڵسەنگاندن بۆ قاعیدە کراوە، هەورها جەخت لەوە دەکاتەوە یەکێک لەم دووانە لەویتر جیابۆتەوە و دەڵێت، جێی سەرسوڕمان نییە کە  خاڵە هاوبەش  ووێکچوونەکانی ئەم دوو گروپە لە رووی ئایدیۆلۆژیەوە بە بەراورد لە گەڵ جیاوازیەکانیان بەرچاو و پڕرەنگترە. ئەگەر چی ئەگەری یەکگرتنی ئەم دوو گروپە لە داهاتوودا لە جێی خۆیەتی، بەڵام هاوکات دەبێ بڵێنن جیاوازی و ناکۆکیەکانیان بە رادەیەک قووڵن کە ناکرێ کێشە و بەربەستەکانی ئەم یەکبوونە نادیدە بگرین.

ناکۆکیەکان بەردەوام خاڵی هاوبەش و تایبەتمەندی رەوتە توندڕەوە مۆدیڕنەکانە.

بە ئەگەری زۆر هێزەتوندڕەوەکان، لە پشتەوەی پەردەی تیرۆری عەبدوڵا ئەعزەم، ئەندامی بزووتنەوەی عەرەب-ئەفغان لە ساڵی ١٩٨٩رۆڵیان هەبووە. وەک چۆن ژمارەیەک لە هێزە توندڕەوەکان هەوڵیان دابوو کە ئوسامە بن لادەن لە کاتی مانەوەی لە سودان تیرۆر بکەن.قاعیدە وەک رەوتێکی جیابووەوە لە بزووتنەوەی عەرەب -ئەفغان هاتە کایەوە و بەردەوام لە هاوکاری و هەماهەنگکردنی پەیڕەوان و ئەندامانی خۆی لە گەڵ گرفت بەرەوروو بۆتەوە.

لە کۆتاییەکانی ١٩٩٠ و پێش لە هێرشە تیرۆریستیەکەی ١١٧ سێبتەمبەر، قاعیدە توانی زۆرێک لە لق و باڵەکانی رەوتە توندرەوە مۆدێرنەکان یەک بخات. قاعیدە زۆرتر دەستی بە سەرچاوەکانی دارایی و بنکەکانی مەشق  وراهێنان لە پاکستان و ئەفغانستان راگەیشتووە. تەنانەت ئەو گروپانەی کە روانگەی قاعیدەیان قبوڵ نەبوو، بە هۆکاری سودوەرگرتن لە سەرچاوە داراییەکان و بردنەوە سەرەوەی ئاستی کارایی هێزەکانیان پەیوەست بوون بە ریزەکانی ئەم گروپەوە. ئەم هەلومەرجە رێگەی بۆ قاعیدە هەموار کرد، کە ئەو هێزانەی کە پێوەی پەیوەست ببوون بەرەو ئەو رەوتانە ئاراستە بکات کە خاڵە هاوبەشی زۆریان لە گەڵی هەبوو، لێرەوە بوو کە قاعیدە باڵا دەستی تایبەت بە خۆی مسۆگەر کرد.

فەلسەفە و کەسایەتی بن لادنیش تا رادەیەکی زۆر نائاسایی بوو.بن لادن کەسایەتیەکی کاریزما بوو.لە هەمان کاتدا کە بە دوای ستایش  و پێداهەڵگوتن بە دەوروبەرەکەی نەبوو لە هەمان کاتدا ببووە سەرچاوەیەکی ئیلهامبەخش. هێڕشە سەرکەوتووانەکانی بۆ سەر ئەمریکا پرستیژی ئەم گروپەی بربووە سەر و بە شێوەیەکی بەربڵاو هێزی مرۆیی و سەرچاوەی دارایی دەستخست. لە ئەنجامدا،ئ ەمریکا وێڕای هاوپەیمانەکانی دیکەیە ی لە دژی راوەستا و لەم بارەوە کۆمەڵێک ئامراز و رێوشوێنی تایبەتی گرتە بەر.

قاعیدە ئیستا لە حاڵەتی بەرگریدایە و زۆرێک لە کاراکتەرەکانی لەناوبردراون .ئێستاس بنکەکانی لە ئەەفغانستان و پاکستان پاراسووە، بەڵام بە هۆی هەوڵە سەربازیەکانی پاکستان و هێرشە ئاسمانیەکان تا رادەیەکی زۆرلاواز بووە.هەر بەم پێیەش وەک رابردوو دەستی بە سەرچآوە مرۆیی و داراییەکان راناگات. دەستکەوتەکانی ئەم گروپە لە ماوەی پێنج شەس ساڵی رابروودا نزیک بە سفر بووە  و، زەواهیریش  وەک بن لاەن کەسێکی کاریزما هەژمار ناکرێت.

جیا لەم لاوازبوونەوەی قاعیدە، جیاوازی قاعیدە و داعش بۆ جیاوازیە بنەڕەتیەکانی ئەم دوو گرووپە لە رووی ستراتیژی و  ئایدیۆلۆژیاوە، دەگەڕێتەوە. ئەگەر چی ئەم دوو رەوتە سەبارەت بە پێویستی دامەزرانی حکومەتی ئیسلامی، بە پێی یاسایاکانی ئیسلام هاودەنگن، بەڵام هەر کامەیان ئەولەوییەتی تایبەت بە خۆیان هەیە.

ئەبوبەکر بەغدادی و لایەنگرانی ئامانج و ئەولەوییەتی یەکەمیان دامەزراندنی دەوڵەتە. زەواهیری و لایەنگرانی پێویستی شەڕ لە گەڵ دوژمنیان خستۆتە ئەولەوییەتەوە و سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەت بەرلەوەی کە هەلومەرجەکەی ئامادە بیت رەشبینن. قاعیدە، ئەندامانی خۆی هان دەدات لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە گەڵ کەمینەکان هەڵسوکەوتی گونجاووباشیان هەبێت، لە کاتێکدا داعش جەخت لە یەکپارچەیی ئایینی دەکاتەوە و هەوڵی سەپاندنی خۆیدەدات.

داعش و قاعیدە هەروەها دەربارەی شەڕ لە گەڵ شیعەکان و رادەی هاوکاری و پەیوەندییان لە گەڵ گروپە میانەڕوەکان، دوو روانگەی جیاوازیان هەیە.

لە کورت ماوەدا زۆرێک لە هێزە توندڕەوەکان، رەنگە هاوکاری یەکتر بکەن. بۆ نموونە ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستیەکەی سێن بێردینانۆ، سەرەتا پەیوەستی ریزەکانی قاعیدە ببوون، بەڵام دواتر روویان کردبووە داعش.

لە ئێستادا بەهێز بوونی داعش، بە مانای بێ هیزی و نسکۆی قاعیدەیە و ئەمەش وادەکات کە قاعیدە لە رووی سەرچاوە مرۆیی و داراییەکانیەوە، بکەوێتە دۆخێکی لاوازەوە. مەرگی زەواهیری دەتوانێ ئەم سیناریۆیە بەهێز بکات.لە بەرامبەردا، سەرکەوتنەکانی قاعیدە و بەرەی نوسرە رەنگە ببێتە هۆی پێکهاتنی هاوسەنگی لە نیوان ئەم دوو گروپە. بەدەر لەوەی کە ئایا ئەم دوو گروپە لە داهاتوودا زیاتر لە یەک نزیک دبنەوە یان رۆژ لە دوای رۆژ لە یەکتر دوور دەکەونەوە، بێ گومان رەوتە توندڕەوەکان وەک رابردوو بەهێز و مەترسیدار دەمێننەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com