مه‌كته‌بی سياسى یه‌كێتی: ئاماده‌ین بچینه به‌رده‌م دادگا
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
مه‌كته‌بی سياسى یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وه‌ڵامی مه‌لاكرێكار ده‌داته‌وه و ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌وان له پشتی هه‌ولێ تیرۆركردنی مه‌لا كرێكاره‌وه، ئاماده‌یی خۆشیان پیشاندا كه بچنه به‌رده‌م داگا.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌لێدوانێكی مه‌لا كرێكار
ئه‌و سه‌له‌فییه، هه‌ركاتێك بیه‌وێت خۆی و ئه‌ندێشه‌كانی وه‌بیر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێنێته‌وه، لێدوانێك له‌دژی (ی.ن.ك) ده‌دات، به‌ڵكو به‌م لێدوانانه‌ی تاوانه‌كانی خێڵی حه‌مه‌و تاوانه‌كانی تری دابپۆشێت.ئێمه وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و لێدوانه نادروسته، ده‌ڵێین : با هه‌رچی به‌ڵگه‌یه‌كی لایه راده‌ستی دادگای بكات، كادر‌و ئه‌ندامه‌كانی (ی.ن.ك) ئاماده‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر دادگایه‌ك ده‌بن كه خۆی بیخوازێت، ته‌نانه‌ت له (وڵاتی نه‌رویج) یش بێت.
ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)18/12/2011