نوچە-رادیۆ فەردا
ئۆرگانی فەرمی کۆریای باکور لە وتارێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە،١-٦-٢٠١٦ بڵاو بۆتەوە، دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە بە هۆی هەبوونی “ئاسۆی روانینی بەربڵاو”وەک سیاسییەکی زانا وەسف دەکات.
بە گویرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، رۆژنامەی رودونگ سین مۆن کە ئۆرگانی حیزبی دەسەڵاتداری کۆریای باکورە، دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە شیاو دەزانێت و هەر لەم پەیوەندییەدا ئاماژە بە نیگەرانی کۆریای باشر دەکات، لە ئەگەری بەدەسەڵات گەیشتنی ترامپ.
لەم وتارەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ترامپ سیاسیەکی کەم تەرخەم نییە بەڵکوو کەسسێکی زانایە کە روانینی دووری هەیە.
لە کۆتایی وتارەکەدا هاتووە:هەڵبژاردنی لە نیوان کلینتۆن و ترامپ هەڵبژاردن لە نێوان خراپ و خراپترە و، سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆریای باکور نەگۆڕە.