نوچە-فارس
وەزیری جەنگی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل لە هەموو ئەو شەڕانەی کە رووبەرووی دەبێتەوە دەبێ سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری جەنگی ئیسرائیل دەڵێت: ئیسرائیل لە هەموو ئەو شەڕانەی کە کردوویەتی سەرکەوتوو بووە و بەرگری لە پراگماتیسمی دبلۆماسی و سیاسەتی سەربازی بەهێز کردووە.
بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، لیبرمەن لە یەکەمین وتاری فەرمی خۆی و لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ئەفسەرانی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل، دوای ئەوەی کە وەک وەزیری جەنگی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرا رایگەیاندووە: ئیسرائیل بەدەر لەوەی کە توانای هەڵبژاردنی شەڕەکانی نەبووە و ئەوەی کە لە چ شەرێکدا بەشداری بکات، تەنها بژاردەیەک کە هەیبووە سەرکەوتن لە شەڕەکاندا بووە.
لیبرمەن کە وەک یەکێک لە توندڕەوترین ئەندامانی کابینەی نوێی نەتانانیاهۆ ناسراوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە رۆڵی سوپای ئیسرائیل بەبەراورد لە گەل هێزەچەکدارەکانی دیکەی جیهان، بەرچاوترەوهەربۆیە دەبی تەرکیز بکرێتە سەر پراگماتیسمی دبلۆماسی و سیاسەتی سەربازی بەهێز .