تورکیا و ئیسرائیل تا دوو مانگی دیکە دەگەنە رێککەوتنێک بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان

0

نوچە-فارس

باڵوێزی تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی تا دوومانگی داهاتوو بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئیسرائیل دەگەنە رێککەوتن.

بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاندووە، کە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا لە گەل ئیسرائیل دەگەنە رێککەوتن و پەیوەندیەکانی دوو لایەنەی نێوانیان ئاسایی دەکەنەوە.

مستەفا سارنیک، باڵوێزی تورکیا بە دامەزراوەی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستینی راگەیاندووە، وێڕای ئەوەی کە هیوادارین لە گەڵ ئیسرائیل بەینە رێککەوتن، باسی لەوەش کردووە کە کەمتر لە دوو مانگی دیکە لێکتێگەیشتننامەیەک واژۆ دەکەن.

سارنیک لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی “فلسطین” ئەوەش دەخاتە روو، کە لایەنەکان لە سەر کۆمەڵێک بابەتی جیاواز گەیشتوونەتە رێککەوتن، تەنها بابەتێک کە ماوەتەوە و دانوستانی لەسەربکرێ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر غەزە و باشترکردنی دۆخی ژیانی دانیشتوانی کەرتی غەزەیە.

باڵوێزی تورکیا ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە وەزارەتەکانی دەرەوەی تورکیا  وئیسرائیل بە مەبەستی بە رۆژکردنەوەی زانیاریەکانی پەیوەندیەدار بەو بابەتانەی کە تاوەکو ئێستا، رێککەوتنی لە سەر کراوە، بڕیار وایە بەیانننامەی تایبەت دەربکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com