نوچە-قطرە
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، ١-٦-٢٠١٦ لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، کە بەلانی کەمەوە ٢٠هەزار منداڵ لە شاری فەلوجەی عێراق گەمارۆ دراون.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، پیتێرهاکینز، نوێنەری یۆنیسێف لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: بە گوێرەی ئەو راپۆرت و زانیاریانەی کە لە بەردەستدان، بە لانی کەمەوە ٢٠ هەزار منداڵی فەلوجە لە ژێر گەمارۆی داعشدان.
هاکینز دەڵێت: منداڵانی فەلوجە لە ژیر هەڕەشەی سەربازیی زۆرەملی، گوشاری ئەمنی و دووری لە بنەماڵەکانیاندان.
نوێنەری یۆنیسێف لە عێراق ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەو منداڵانەی کە لە ژێر گەمارۆی داعشدان، هیچ چارەیەکیان نییە. مەگەر ئەوەی کە چەک هەڵبگرن و بەشداری شەڕەکان بکەن.
یۆنیسێف بۆ جارێکی دیکەش خوازیاری دانانی کەناڵی ئەمنییە، بۆ دەربازبوون و هەڵاتنی خەڵکی مەدەنی شارەکە.