نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
صادق له‌بان، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له په‌رله‌مانی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه ئاشكرایكرد، 40 په‌رله‌مانتاری مانگرتوو له فراكسیۆنی “ئیسلاح” له مانگرتنه‌كه كشاونه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
له‌بان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند ” هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان دركیان به‌وه كردوه كه مانگرتنه‌كه‌یان سوودی نیه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی دروست ناكات”، روونیشیكرده‌وه كه ” هه‌ندێكییان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كه ژماره‌یان 40 په‌رله‌مانتار ده‌بێت”.
له‌بان جه‌ختی لەوە كرده‌وه كه ” عێراق به قۆناغێكی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی ئه‌منی و ئابووری بوه‌ته‌وه”، وتیشی كه ” ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كانیش حه‌ز ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانیشتنی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان رۆڵ و چالاكیی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و چاودێری ئه‌دای حكومه‌ت بكات”.
زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانییان كرد. دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان مانگرتنییان راگه‌یاند و به‌ره‌ی “ئیسڵاح”یان دروست كرد، ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵی رازی كردنی په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و، ده‌ركردنی یاسای نوێ و گرنگ هاوكاتی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان بۆ رزگار كردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له‌ناویاندا فه‌لوجه.