نوچە-مهر
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر لە کاردانەوەی بەرامبەربە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سعودیە دەربارەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، هۆی حەساسییەتەکەن سەبارەت بە سولەیمانی بۆ” سەرکەوتنەکانی ناوبراو” لە شەڕی دژ بە تیرۆر، دەگەڕێنێتەوە.
بە گوێرەی کەناڵی السومریە، هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر بە توندی رەخنە لە لێدوانەکانی عادل جەبیر، دەرەوەی سعودیە دەگریت کە دەربارەی هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق هەڵوێستی وەرگرتبوو.
عامری دەڵێت: ئێرانیەکان لە روبەروبوونەوەی تیرۆر ئەزموونی سەرکەوتوویان هەیە و ئێمەش خوازیاری بە کارهێنانی ئەم ئەزموونانەین.
عامری ئەوەش دەخاتە روو، کە فەرماندەی سوپای قودس بە ئامانجی شەڕی دژی بە تیرۆر و بە هەماهەنگی و ئاگاداری دەوڵەتی ناوەندی هاتۆتە عێراق.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر لە درێژەدا دەڵێت: ئەمریکا وفەڕەنسیەکان لە روبەروبوونەوەی تیرۆریزم لە موسڵ کەڵکی تایبەت بە خۆیان وەردەگرن و ئۆباماش بە باشی دەزانێت، کە لێدانی تیرۆریستان لە موسڵ قورسایی دەخاتە تای تەرازووی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و فەڕەنساش بە هەمان شێوە لە بیری خۆشەویستی فڕانسوا ئۆلاند-دایە.