نوچە-مهر
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بەرەبەری سەردانی بۆ روسیا دەڵێت، ئەم سەردانە نابێ بەو مانا لێکبدرێتەوە کە گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە هەڵدەگیرێن.
بە گوێرەی رادیۆ ئەڵمانیا ،ژان کلود یونکێر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابوری لە سەن پیترزبۆرگ و سەردانی بۆ روسیا دەڵێت: لە رۆژانای داهاتوودا سەردانی روسیا دەکەم و رەنگە لە مینەی سەردانەکەم لە گەڵ بەرپرسانی روسیا کۆببمەوە، بەڵام ئەمە بە مانای هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە نییە.
یونکێر دەڵێت: سەرۆکانی یەکێتی ئەوروپا تاکۆتایی مانگی جونەی، سەبارەت بە درێژکردەوەی گەمارۆکانی سەر روسیا بڕیاری کۆتایی دەردەکەن.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا روونیشی دەکاتەوە، کە دیدار و چاپێکەوتن و ئامادەبوونی لە کۆڕبەندی سەن پیترزبۆرگ، تەنها لایەنی ئابوری هەیە و نابێ وەک خستنەرووی هەڵوێست بێت لە پەیوەندیەکانی ئەوروپا و روسیا.
ئەم بەرپرسەی ئەوروپا وێڕای دووبارەکردنەوەی هەڵوێستی وڵاتانی جی ٧ دەڵێت: تا ئەو کاتەی رێککەوتنی مینسک جێبەجێ نەکرێ، گەمارۆکان وەک خۆی دەمێنێتەوە.