نوچە-رادیۆ فەردا
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بوونی ئێران لە عێراق دەڵێت: ئەمریکا نایهەوێ کە تەنانەت نزیکترین دراوسێکانی عێراق بە دەستوەردانیان لەم وڵاتە پەرە بە ئاڵۆزی و ناکۆکی تاییفی و قەقومی بدەن و دۆخەکە لەوەی کە هەیە دژوارتر بکەنەوە.
جۆن کێربی لە میانەی کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دانانی بنکەیەکی موشەکی لە لایەن ئێرانەوە لە عێراق، گوتویەتی: ئەمە یەکەم جارە کە شتێکی وا دەبیستم، لەم بارەوە هیچ زانیاریەکم نییە و باشتر وایە ئەم پرسیارە روبەروی ئێران بکرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوکات رایگەیاندووە: ئێمە دەزانین کە لە کاتی شەڕی داعش لە عێراق ئێران لەم وڵاتە بە شێوەی بەربڵاو بوونی هەیە وئەوەش دەزانین کە بەتەمایە پێگەی خۆی لەم وڵاتە بەهێزتر بکات.
جۆن کێری جەختیش لەوە دەکاتەوە کە عێراقم وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن مافی سەروەری خۆیەتی و بوونی وڵاتانی دوراسێ بە تایبەت ئێران دەبوو، بە هەماهەنگی و هاوکاری لە گەڵ ئەم وڵاتە بوایە.
ئێران بەردەوام رایگەیاندووە، کە هێزە سەربازیەکانی لە عیراق تەنها رۆڵی راوێژکارییان هەیە و هێزەکانیشی بە ئاگاداری دەوڵەتی عێراق چالاکی دەکەن.