نوچەنێت
ئه‌مریكا بێ ئاگایی خۆی له‌ده‌نگۆی”دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئێران” له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌بڕێت‌و جەخت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه دراوسێ نزیكه‌كانی عیراق به‌شێوه‌یه‌ك كارنه‌كه‌ن كه ببێته‌هۆی پشێوی زیاتر‌و خراپتركردنی دۆخی عیراق.
جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی رۆژانەدا،
تیشكی خسته‌سه‌ر دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق‌و شه‌ڕی داعش‌و هه‌ڵویستی فه‌رمی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باسله‌وه‌ده‌كه‌ن ئێران له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیدایه له پارێزگای سلێمانی، کە پێشتر رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، لە زاری سەرچوەیەکەوە بڵاوی کردبۆوە، گوتی،
له‌راستیدا هیچ زانیارییه‌كم نیه‌و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ده‌یبیستم، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه ئێران ئاماده‌گی له‌ناو خاكی عیراقدا هه‌یه‌و وه‌ك وڵاتێكیش دژی داعش به‌رده‌وامه.
كێربی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان ده‌زانن ئێران ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری خۆی له‌عیراق هه‌بێت‌و دراوسێكانی عیراق به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه له‌وه‌ی له‌ناوخۆی عیراقدا چی رووده‌دات، به‌ڵام هه‌ر جموجوڵێك له‌كاروباری ناوخۆی عیراق، پێویستی به هه‌ماهه‌نگی‌و راوێژی عیراقییه‌كان‌و موڵه‌تی حكومه‌تی عیراقی هه‌یه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: ده‌بێت به رونی بڵێم كه ئێمه نامانه‌وێ ببینین هیچ كه‌س‌و ته‌نانه‌ت دراوسێ نزیكه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك كار بكه‌ن، كه ببێته‌هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی زیاتر‌و ناكۆكی زیاتر له‌نێوان تایفه‌و پێكهاته‌كانی عیراق‌و خراپتركردنی بارودۆخی عیراق، له‌وه خراپتر كه ئێستا هه‌یه.
له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان‌و جیابوونه‌وه‌ی له‌به‌غدا، جۆن كێری جه‌ختی له نه‌گۆڕیی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ر عیراق نه‌گۆڕاوه‌و وه‌ك خۆیه‌تی، ئێمه باوه‌ڕمان به عیراقێكی فیدراڵی یه‌كگرتوو هه‌یه‌و، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵوێستماندا نه‌هاتووه، گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی به‌غدادیش له‌سه‌ر هه‌رشتێكی له‌و بابه‌ته پرسێكی ناوخۆیی عیراقه.
كێری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌ش قسه‌یكرد، له‌كاتێكدا كه به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبی له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا نیگه‌رانیی سعودیه‌و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی سوننه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و دژایه‌تی خۆیان بۆ به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی، له‌شه‌ڕی فه‌لوجه راگه‌یاندو مه‌ترسی ئه‌وه‌یان پیشاندا كه ئه‌وه‌ی له‌شاری حه‌له‌بی سوریا روویدا له فه‌لوجه دووباره ببێته‌وه، كه بوویه هۆی كاولبوونی شاره‌كه‌و هۆكاری سه‌ره‌كیش ناكۆكی مه‌زهه‌بی بوو.
جۆن كێربی، ده‌رباره‌ی به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبی-ئێران پاڵپشتییان ده‌كات- له‌شه‌ڕی فه‌لوجه‌دا، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه ئه‌وان پشتیوانی حه‌یده‌ر عه‌بادی‌و ستراتیجه‌كانی بۆ شه‌ڕی داعش، دەکەن.
“ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه ئه‌وه‌ی كه ئێمه لێی تێده‌گه‌ین، هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌ك بێت، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقی ببنه ئه‌وهێزه‌ی كه خۆیان بتوانن فه‌لوجه رزگاربكه‌ن جا له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، یان ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن میلیشیا شیعه‌كان بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه بمێنینه‌وه، ئه‌وه‌ش بڕیارێكه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاری بۆ ده‌كات‌و ئێمه‌ش پێمان وایه هۆكاری خۆی هه‌ڵده‌گرێت.