نوچە.نێت
ئاهەنگی موريكس دور، لە بەیروت، بەئامادە بونی ئەستێرە عەرەبەکان و هونەرمەندە عەرەبەکان،بەرێوە چوو.
راگەیاندکاری کوێتی، حەلیمە پۆلند خەڵاتی باشترین راگەیاندکاری عەرەبی پێ بەخشرا ، لەدوای ئەو سەرکەوتنانەی کە لە راگەیاندنی ووڵاتی خەلیج بەدەستی هێناوە.
حەلیمە لەم فیستیڤاڵەدا لەسەر فەرشی سور تێپەری بە عەزیەکی نەخشێنراو لە دیزاینی دیزاینەری جیهانی زوهێر موراد دیزین کرا بوو.
حەلیمە، لە وتاریکدا بۆ هەموو راگەیاندەکان و هەموو میدیا و تی ڤی لوبنانی رایگەیاند کە” ئەوە یەکەم جارە خەڵات بکرێت، خۆشەویستی بۆ ووڵاتی دوەمیشی دەربری کە ووڵاتی لوبنانە.
حەلیمە ئاشکرایکرد کە ، ئەو خەڵاتەی کە پێی بەخشراوە ، ئەویش ئەبەخشێتە ووڵاتەکەی خۆی “کوێت”، سوپاسی هەمووانی کرد بە تایبەتی خێزانەکەی.



