گەندەڵی لە یەکێتی ئەوروپا یەک ملیار دۆلاری بەفیڕۆ داوە

0

نوچە-ویستا
ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی یەکێتی ئەوروپا لە راپۆرتێکدا، دان بەوەدا دەنیت کە بوونی گەندەڵی بۆتە هۆی بەفیڕۆدانی یەک ملیار دۆلار لە بودجەی ئەم یەکێتییە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی یەکێتی ئەوروپا ئەمرۆ سێ شەممە راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی چۆنیەتی خەرجکردنی بودجەی ئەم یەکێتیە بڵاو کردەوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە بوونی گەندەڵی لە بەشە جیاوازەکانی بودجەکان کراوە و هاتووە، کە بە گوێرەی پێویست خەرج نەکراون، ئەمەش بۆتە هۆی بە فیڕۆدانی ٩٨٩ ملیۆندۆلار لە بودجەی یەکێتی ئەوروپا.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی یەکێتی ئەوروپا، ئەم بودجانە دەبوایە لە وڵاتانی رۆمانیا بولغاریا و هەنگاریا خەرج کرابان، بەڵام بۆ کاروباری دیکە تەرخان کراون، هەر بەم پێیەش ئەم سی وڵاتە لە ناوەندی گەندەڵی دارایی پەیوەندیدار بە بودجەی یەکێتی ئەوروپاوە پێناسە دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com