شتاین مایێر خوازیاری گۆڕینی ستراتیژی ئەڵمانیایە بەرامبەر بە روسیا

0

نوچە-مهر

فڕانک وۆڵتر شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی ئەم دواییەی ناوتۆ بەرامبەر بە روسیا دەڵێت: گۆڕینی ستراتیژی بەرامبەر بە روسیا پێویستییەکی تایبەتە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا،نهاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەڵمانیا زیاتر لەوەی کە تەرکیز بخاتە سەر گەمارۆکان، رێگای گفتوگۆ لە گەڵ روسیا بگرێتە بەر.

شتاین مایێر دەڵێت: ئەڵمانیا لە پلانیدایە سیاسەتی خۆی سەبارەت بە روسیاوە بگۆڕێ و بە هێزتر لە جاران رێگای وتووێژ لە گەڵ روسیا بگرێتە بەر.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، هەروەها خوازیاری کەمکردنەوەی گەمارۆکانی سەر روسیا و بەهێزترکردنی رەوتی گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و روسیا بووە.

مایێر جەخت لە سەر پێویستی نێوانگیری رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com