ئەمنێستی: رێژەی ئاوارەکانی شەڕی ئەفغانستان دوو بەرابەر بۆتەوە

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

رێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی، دەربارەی دووبەرابەربوونی رێژەی ئاوارەکانی شەڕ لە ئەفغانستان نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

ئەمنێستی ئینتەرنەشناڵ لە نوێترین راپۆرتی خۆی، سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکانی شەڕی ئەفغانستان دەڵێت:رێژەی ئاوارەکانی شەڕ و کێشە ئابورییەکانی ئەم وڵاتە، لە ساڵی ٢٠١٣ ٥٠٠هەزار کەس بوو، بەڵام ئەم رێژەیە لە ئێستادا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و دووسەد هەزار کەس.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦وە تاکوو ئێستا زیاتر لە سەد هەزار کەس لە خەڵکی ئەفغانستان، بە هۆی شەڕ و کیشەئابوریەکان شوێنی ژیانی خۆیان بەجێ هێشتووە.

ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆیی لە ئەفغانستان، لە دۆخێکی نالەباردان و لە رووی خزمەتگوزاری تەندروستی و فێرکردن، هەروەها ئاو و خۆراک لە گەڵ کێشە و قەیران روبەروون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com