نوچه-ئه‌لجه‌زیره
ئه‌فسه‌رێكی عێراقی دووپاتی كرده‌وه، كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان تۆپباران كردوه، له‌كاتی هه‌وڵدانییان بۆ چوونه ناو فه‌لوجه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه پله‌ی رائیدی هه‌یه له پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار، روونیكرده‌وه كه هێزه عێراقییه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆر و پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار، توانیویانه بگه‌نه ناوچه‌ی شوهه‌دای باشوری فه‌لوجه.
ئه‌وه‌شی وت كه حه‌شدی شه‌عبی، به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه كه موشه‌كهاوێژییان له‌سه‌ر بووه ویستویانه بچنه ناو ناوچه‌ی شوهه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه موشه‌كبارانی شاره‌كه بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ده‌مه‌قأڵێ له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆردا دروست بوه، ئه‌مه‌ش وای له فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كردوه تۆپبارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن و، ناچارییان كردوون بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ” هێرشه ئاسمانییه‌كه هیچ زیانێكی ماددی و گیانی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هێرشه‌كه بۆ زیك ئه‌و هێزانه بوه كه ویستویانه بچنه فه‌لوجه‌وه، به مه‌به‌ستی ئاگادار كردنه‌وه‌یان بوه تا نه‌چنه شاره‌كه‌وه”.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، هیچ پلانێك نییه بۆ ئەوەی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بڕۆنە شاره‌كه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه 4 هه‌زار كه‌س له حه‌شدی نیشتمانی به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه هه‌وألی دژبه‌یه‌ك هه‌یه له‌باره‌ی چونه ناوه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ فه‌لوجه له سێ قۆڵه‌وه به پشتیوانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌میانه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و 90 هه‌زار كه‌سه سڤیله‌ی تا ئێستا له شاره‌كه‌دا ماونه‌وه و له نێوه‌ندی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت به تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كی و پێكانی خه‌ڵكی سڤیل، حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت كه كار ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای سه‌لامه‌ت بۆ هێنان ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكه سڤیله‌كه.
حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه‌دایه كه له كانونی دووه‌می ساڵی 2014 ه‌وه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه.