نوچه- به‌له‌دی نیوز
عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند ” ئێران له قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا تێوه‌گلاوه له عێراق و سوریا و لوبنانه‌وه تا ئه‌فغانستان، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستێوه‌ردانی ئیران له ناوچه‌كه بۆ به‌رگری كردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی”.
ره‌فسنجانی دەڵێت ” ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له یه‌ك به‌ره‌ن دژی ئێران له سوریا، عه‌ره‌به‌كان كه كه‌وتونه به‌ره‌ی دژی ئێمه ئێستا ده‌یانه‌وێت، جڵه‌وی كاره‌كان له عێراق بگرنه ده‌ست” دانیشی به‌وه‌دا نا كه” ئێران رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك كێشه ده‌بێته‌وه له ناوچه‌كه و پێویسته چاره‌سه‌ری گونجاوییان بۆ بدۆزێته‌وه”.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ” ئێران له ناوخۆشدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بێته‌وه به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و بێكاریی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك، ناكۆكی قوڵ له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا هه‌یه و، هه‌ندێك به‌رپرس فێڵ له رای گشتی ده‌كه‌ن”.
وادیارە ده‌ستێوه‌ردانی له سوریا چه‌ندین كیشه‌ی بۆ ئێران دروست كردوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوره له‌سه‌ر ئاماده‌یی سه‌ربازی له سوریا له رێگه‌ی ناردنی میلیشیاكان بۆ پشتیوانی كردنی رژێمی ئه‌سه‌د و، گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی كاروباره‌كان له به‌ره‌كانی جه‌نگ دوای ئه‌وه‌ی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د داڕوخا.
ده‌یان میلیشیای ئێران له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د له چه‌ندین به‌ره‌ی جه‌نگ به‌شدارن، ئێستا گرنگترینییان ئه‌و میلیشیایانه‌یه كه له حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ری هه‌ن و رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی به‌هێز ده‌بنه‌وه.