نوچە-باشگاه خبرنگاران
سەرۆککۆماری روسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەرگیز بەرامبەر بە رۆژئاوا خۆیان بە دەستەوە نادەن و تا دوایین هەناسەکان بەرگری لە سەربەخۆیی روسیا دەکەن.
رۆژنامەی ڤید مێستی روسیا لەم بارەوە دەڵێت: ئەم لێدوانەی پوتین وەک کاردانەوە بەرامبەر بە راسپاردەیەکی ئەلێکسی کوردین، راوێژکاری ئابوری سەرۆککۆماری روسیا هاتووە.
ماڵپەڕی کەناڵی روسیا الیوم بە گێڕانەوە لەم رۆژنامە دەڵێت:مشتومڕ و گفتوگۆی نیوان پوتین و کوردین، وەزیری پێشووی دارایی روسیا لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی کاروباری ئابوری کە پوتین چاودێری دەکات،هاتۆتە ئاراوە.
پوتین ئەم دواییانە ئەلیکسی کوردینی وەک سەرۆکی لیژنەی ئەنجومەنی کاروباری ئابوری دیاری کردووە. کوردین بەرگری لە ئابوری لیبڕاڵ دەکات و هاوکات رەخنەگرێکی جیدی سیاسەتی دارایی پۆپۆلیستی دەوڵەتی ئێستای ئەم وڵاتەیە.
کوردین پێی وایە کە دەستهەڵگرتن لە فراوانخوازی جیئۆسیاسی، لە لایەن پوتینەوە رێگە بۆ ئەم وڵاتە هەموار دەکات کە کەلینی ئابوری و تەکنیکی نێوان روسیا و وڵاتانی رۆژئاوایی پرببێتەوە.
پوتین وڵامی ئەم بۆچوونەی وەزیری پێشووی دارایی روسیا داوەتەوە و، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ کات سەبارەت بە سەروەری روسیا لە گەڵ رۆژئاوا سازش ناکات.