نوچە-مهر
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان، بۆ پێشگرتن بە دزەکردنی زیاتری داعش بۆ ئەم وڵاتە فەرمانی دا، داعش بە تەواوی لەناوببردرێ.
بە گوێرەی ئاژانسی رەها،ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان فەرمانی بۆ سەرجەم هێزە ئەمنی و بەرگریەکانی ئەم وڵاتە دەرکردووە، کە داعش بە تەواوەتی سەرکوت بکەن و لە ناویان ببەن.
داعش بۆ ماوەی ساڵێک دەبێ کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان و خاڵە سنووریە هاوبەشەکانی ئەفغانستان و پاکستان، دەستی داوەتە چالاکی و یارگیری.
پێشتر بەرپرسانی ئەمنی ئەفغانستان رایانگەیاندبوو، کە زۆربەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە سەر خاکی ئەم وڵاتە چالاکییان هەیە، هاووڵاتی وڵاتانی بیانین کە روویان کردۆتە ریزەکانی داعش لە ئەفغانستان.