لە جیهاندا 45 ملیۆن کۆیلە بوونی هەیە

0

 نوچەنێت-شفقنا

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، لە ئیستادا بە لانی کەمەوە 45 ملیۆن کۆیلە لە جیهاندا بوونیان هەیە و لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن.

بە پێی نوێترین راپۆرتی پێوەری کۆیلەداری، لە ساڵی 2016، بە لایەنی کەمەوە 45 ملیۆن ژن و پیاو و منداڵ لە سەرتاسەری جیهاندا، لە قۆناغی کۆیلەداری مۆدیڕندا ژیان دەبەنە سەر. هەموو زانیارییەکانی پەیوەندیدار بەم پێوەرە لە لایەن دامەزراوەی “واڵک فری”یەوە ئامادە کراون.

ئەم دامەزراوەیە لە لایەن ملیاردرێکی ئۆسترالیایی بە ناوی ئەندێر فارست لە ساڵی 2012 دامەزرا و هەموو کاروبار  وپلانەکانی بۆ رووبەرووبونەوە لە گەڵ کۆیلەداری تایبەت کردووە.

زیاتر لە دوو لە سەر سێی ئەم رێژەیە لە کۆیلەکان، لە ناوچەی ئۆقیانوس و ئاسیا راگیراون. ئەم راپۆرتە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە رێژەی کۆیلەکان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 28% زیادی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com