نوچه‌نێت-سی ئێن ئێن
لینا خه‌تیب سه‌رۆكی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له (ئه‌نستیتۆی شاهانه تایبه‌ت به كاروباری نێوده‌وڵه‌تی-CHATHAM HOUSE) كه تینكتانكێكی گه‌وره‌ی جیهانییه، ده‌ڵێ شاری گه‌رمه‌ی نزیك فه‌للوجه كه هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌كسانكراوه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی خه‌تیب ده‌ڵێت، نابێ هه‌ر ته‌ماشای ره‌هه‌نده سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للوجه بكه‌ین، به‌ڵكو رووه مرۆییه‌كه‌ش گرنگه، شارێكی وه‌ك گه‌رمه له‌نزیك فه‌للوجه له‌گه‌ڵ رزگاركردنیدا له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌كسانكراوه و پێده‌چێ ناوچه‌كانی دیكه‌ی سنووری شه‌ڕه‌كه‌ش هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌بێ.
خه‌تیب هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “كێشه‌یه‌كی دیكه به‌شداریكردنی میلیشیا شیعه‌كانه له شه‌ڕه‌كه، چونكه دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه سوننه‌ن و خۆیان له خۆیاندا ره‌خنه‌یان له به‌غدا هه‌یه به‌وه‌ی جیاوازی نێوان شیعه و سوننه ده‌كات، بۆیه ئه‌م هێرشه گرژی تایفه‌گه‌ری توندتر ده‌كاته‌وه”.
خه‌تیب وتویه‌تی، داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه گرتووه كه پێشتر سكاڵایان له‌ده‌ست حكومه‌تی به‌غدا ده‌كرد، هه‌مان سیناریۆ له سرتی لیبیا و سینای میسریش هه‌یه.