نوچە-مێهر
تورکیا بۆ یەکەم جای بە شێوەی راستەوخۆ روسیا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە چەک و تەقەمەنی دەداتە پەکەکە.
بە گوێرەی حوڕییەت دەیلی، سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان،
روسا بە دانی چەک بە پەکەکە تۆمەتبار دەکات.
ئەردۆغان ئەوە دەخاتە روو، کە لە ئێستادا تیرۆریستان(پەکەکە) کەڵک لە چەکی دژە ئاسمانی و موشەکی روسیا وەردەگرن کە لە لایەن ئەم وڵاتەوە رادەستی پەکەکە کراوە.
ئەردۆغان هەروەها دەڵێت: رێکخراوی جودایی خواز و تیرۆریستی پەکەکە کە لە خاکی سوریا وعێراقەوە، بەم جۆرە چەکانە تەیارو پڕچەک کراوە.
ئەمە یەکەم جارە کە سەرۆککۆماری تورکیا، بە شێوەی راستەوخۆ روسیا بە دانی چەک بە پەکەکە تۆمەتبار دەکات.