نوچە-خبر فارسی
هەیبەتوڵا ئاخوندزادە، سەرکردەی نوێی تاڵیبان فەرمانی هێرشی بەربڵاو بۆ سەر هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان دەردەکات.
بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی “پاکستان”، هەیبەتوڵا ئاخوندزادە سەرکردەی نوێی تاڵیبان وێڕای بە نامومکین وەسفکردنی ئەنجامدانی وتووێژەکانی ئاشتی دەڵێت: بە هۆی بوونی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان، هیچ وتووێژێک ئەنجام نادرێ.ئاخوندزادە هاوکات فەرمانی هێرشی بەربڵاو بۆ سەر هێزەکانی ناتۆ لەم وڵاتە دەردەکات.
جێی ئاماژەیە دوای کوژرانی مەلا ئەختەر مەنسور، سەرکردەی پێشووی تاڵیبان بە هۆی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوە، ئەنجومەنی تاڵیبان لە بڕیارێکدا هەیبوتوڵای ئاخوندزادەی وەک سەرکردەی خۆی و سیراجەدین حەقانی و مەلا یەعقوبی وەک جێگرەکانی دەستنیشان کرد.
لە لایەکی دیکەوە گروپی جیابووەوە لە تاڵیبان، کە مەلا رەسوڵ سەرکردایەتی دەکات، بە مەرجی چوونەدەرەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان و بەرێوەجوونی یاساکانی ئیسلامی لەم وڵاتە، ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لە گەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان دەربڕیوە.