نوچه- ئاژانسه‌كان
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی موسڵمان، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد كه ئه‌و ناوی نابوو هاوپه‌یمانێتی شەیتان و شەڕ له دژی خه‌ڵكی سڤیلی فه‌لوجه.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی موسڵمان، له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر نووسیویەتی :” (شه‌یتانی گه‌وره) له‌گه‌ڵ (چه‌قی شه‌ڕ) هاوپه‌یمانێتییان به‌ستوه بۆ لێدانی فه‌لوجه، له كاتێكدا مه‌لاكانی ئێران داوای مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكاش داوای سڕینه‌وه‌ی ئێران ده‌كه‌ن”.
مەبەست لە وتەكانی قەرەداخی ئەوەیە، کە ئێڕان و میلیشیا شیعەكان لە زەمینەوە و فڕۆكەكانی ئەمریكاش لە ئاسمانەوە یارمەتی هێزە عێراقییەكان دەدەن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی فەللوجە.
رۆژی 22 ی ئایار حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌ی راگه‌یاند، كه ده‌كه‌وێته 50 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای به‌غدا.
له پرۆسه‌كه‌دا نزیكه‌ی 33 هه‌زار سه‌ربازی سوپای عێراق، به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌زاران كه‌سی هۆزه سوننه‌كان میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش به پاڵپشتی فه‌رمانده ئێرانییه‌كان به‌شدارن.