نوچه- ئاژانسه‌كان
زاحی خه‌لفان جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی دوبه‌ی، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی چونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ فه‌لوجه و پاككردنه‌وه‌ی له چه‌كدارانی داعش گوتی ” هێزه عێراقییه‌كان هیچ ئاسه‌وارێكی داعشه‌كانییان له فه‌لوجه‌دا نه‌دۆزییه‌وه، ئه‌وان ون بوون…. له‌كوێن؟ زانیاری لای مالیكی و سوله‌یمانییه.
خه‌لفان هه‌روه‌ها دەڵێت” هه‌تاكو سوله‌یمانی و ئێرانییه‌كان له عێراق بن، ئه‌وا عێراق هه‌ر پارچه پارچه و دواكه‌وتوو و دزراو هه‌ڵوه‌شاو ده‌مێنێته‌وه‌و عێراق رووبه‌ڕووی سوله‌یمانی بابا (عه‌لی بابا) و چل دزه‌كه ده‌بێته‌وه، كۆمه‌ڵێك له كلكه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له شوێنێكدا داده‌نێن، بۆئه‌وه‌ی دوایی رایبگه‌یه‌نن كه كۆگای چه‌كییان له فه‌لوجه دۆزیوه‌ته‌وه، سینارۆیه‌كی چاوه‌ڕوانكراوه”.
خه‌لفان روونیكرده‌وه ” له دواییدا رایده‌گه‌یه‌نن كه داعش رایانكردوه، بۆ رومادی یان موسڵ یان چوونه‌ته سنوری سوریاوه”.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد “ 600 چه‌كدار ده‌توانن بمێننه‌وه و رووبه‌ڕووی ئه‌م سوپایه ببنه‌وه، ئەمە یاری نه‌زانه‌كانه، من له عه‌ره‌به به‌شیعه كراوه‌كانی عێراق وشام و یه‌مه‌ن نه‌زانترم نه‌بینیوه”.