نوچه- به‌وابه نیوز
سامر سه‌بهان باڵیۆزی سعودیه له عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئێران و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی ململانێیی سوننه-شیعه ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی عه‌ره‌ب.
سه‌بهان له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر ده‌ڵێت” ئێران ده‌یه‌وێت ئاژاوه بنێته‌وه و له رێگه‌ی دروستكردنی ململانێی شیعه و سوننه، عه‌ره‌ب له‌ناوببات. ئه‌و بڕوای به عه‌ره‌بی شیعه نییه، ئه‌وانیش به هه‌مانشێوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ندین ئامراز و بیانووی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ده‌توانێت بیانجوڵێنێت”.
پێشتریش سه‌بهان هێرشی كردبوه سه‌ر ئێران و گوتبوی ” ده‌وڵه‌تێك له ئاسانكاری كردن بۆ كاروباره‌كانی حه‌ج له كۆده‌نگی ئیسلامی ده‌رده‌چێت و ،هه‌زاران موسڵمان بێبه‌ش ده‌كات له جێبه‌جێ كردنی یه‌كیك له پایه‌كانی ئیسلام، ئه‌وان دوای چ جۆره ئیسلامێك كه‌وتوون؟”.