غەنوشی، پیاوێک کە نایهەوێ “خومەینی”بێت

0

نوچەنێت

دوای ٢٢ ساڵ پەنابەری سیاسی لە تاراوگە و دوای کەوتنی دیکتاتۆریەتی بن عەلی لە ٢٠١١، راشد غەنوشی لە سەروبەندی گەڕانەوەی بۆ تونس لە ٣١٧ جێنیوەری هەمان ساڵ رایگەیاند، من خومەینی نیم.غەنوشی بەم  وتە کورتەی هێڵی جیاکەرەوەی لە نێوان حکومەتی دڵخوازی خۆی لە تونس و حکومەتەکەی خومەینی لە ئێران کێشایەوە.

ئەم وتەیەی غەنوشی ک وەک یەکیک لە بەناوبانگترین رابەرە ئیسلامگەراکانی جیهان دەناسرێتەوە، کاردانەوە ورەنگدانەوەی زۆر بەدواوە بوو. بە تایبەت کە لە سەرەتاکانی سەرکەتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و لە مایەنی چەندین سەردانی بۆ  ئەم وڵاتە راشد غەنوشی ستایشی ئایەتوڵا خومەنی کردبوو. خومەینی هێمای ئیسلامی سیاسی سەدەی بیستەم بوو، کە بە گرێدانی سیاسەت و ئایین شۆڕشێکی رابەرایەتی کرد کە دواتر ناوی کتێبەکەی خۆی لە سەردانا، واتە هەمان حکومەتی ئیسلامی.

دوای ئەوەی کە شٶڕش لە تونس بن عەلی رەوانەی یادەروەرەکانی مێژوو کردو و غەنوشی گەرایەوە وڵاتەکەی، وتنی ئەوەی کە هیچ کات نابێتە خومەینی، ئایا ئەمە بە مانای دوورکەوتنەوەی غەنوشییە لە ئیسلامی سیاسی، ئەی غەنوشی پشتی لە رابردووی خۆی کرد؟

لە وڵامدانەوە بەم پرسیارە هەندێک کەس لەو بڕوایەدان، کە ئەم وتەیەی غەنوشی تەنها بۆ هەڵخەلەتاندنی رای گشتیی بووە هەر وەک چۆن خومەینی لە کاتی گەڕانەوەی لە پاریسەوە بۆ تاران، بەڵێنێکی لەو چەشنە دا تا وەکو خەڵک وابیر نەکەنەوە کە بەتەمای بنیاتنانی سیستمێکی ئایدیۆلۆژییە لە رەگەزی کۆماری ئیسلامی لە تونس.

نیگەرانی خەڵک و بیرکردەوەیان لە جێی خۆی بوو،هەموو کەس دەیزانی کە بیری سیاسی راشد غەنوشی لە بیری سیاسی ئیخوانەکانی میسر سەرچاوەی گرتووە و، لە بنەڕەتدا حزبەکەی غەنوشی”النهضە”وێرژێنی کۆپی کراوی ئیخوانەکانە.

بناخەی بیری ئیخوانەکان کە تەنها چوار ساڵ دوای هەڵوەشانەوەی خەلافەتی عوسمانیەکان و لە ساڵی ١٩٢٨ لە لایەن حسن البنا وە لە میسر، بنیات نرا شتێک نەبوو بێجگە لە ژیانەوەی خەلافەت و پێکهێنانی حکومەتی ئیسلامی و جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلام.

یە کانگیر بوونی فکریەتی غەنوشی و ئیخوانەکان، ئەو گومانە بەهێزتر دەبوو کە چۆن دەبێ غەنوشی بە هەڵگرتنی بیروباوەرێکی واتوندڕەوانە بە ئاراستەی ئیسلامی غەیرە سیاسی، واتە هەمان ئیسلامی سێکۆلارهەنگاوی نابێت.

غەنوشی و ئیسلامی سێکۆلار

بە پێچەوانەی بۆچوونی ئەو کەسانە کە وتەکەی غەنوشییان بە درۆ و هەڵخەڵەتاندن تەعبیر دەکرد، کەسانێکیش هەبوون کە نیشانەکانی گۆڕینی بیری سیاییان لای غەنوشی بینییەوە و ئەو وتەیان بە هێمایەک بۆ پیداچوونەوەی غەنوشی لە فکریەتی ئیسلامی سیاسی لێکدەدایەوە.

ئەگەر خومەینی ماوەی ١٥ ساڵ لە دوورەوڵات و تەنها چوارمانگی کۆتاییەکی کە گوندێكی فەڕەنسە(نۆفڵ لۆشاتۆ) لە قەراغی پاریس بەسەربرد، غەنوشی زۆرترین ساڵەکانی ژیانی واتە ماوەی ٢٢ ساڵ لە بەریتانیا بەسەربرد. ئەم پەیوەندییەی غەنوشی لە گەل جیهانی رۆژئاوا، کاریگەری خۆی بە سەر غەنوشی تەمەن ٧١ ساڵ هەبوو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تونس.

بە گەڕانەوەی بۆ تونس و سەرباری داواکاری زۆر کەس، نە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری کاندید کردو، نە حزبەکەی کاندیدێکی بۆ ئەم  پۆستە دەستنیشان کرد. بە پێچەوانەی ئایەتوڵا خومەینی کە لە بنەڕەتدا باوەڕی بە چالاکی حزبی نەبوو،غەنوشی بە تەواوی تەرکیزی کردە سەر رێکخستنەوەی حزبەکەی.

رێگایەکی ئاشتیخوازانە کە غەنوشی و حزبەکەی بۆ مومەڵەکردن لە گەڵ رەوتە سیاسیەکانی دیکەی تونس گرتە بەر، لە ساڵی ٢٠١٢ خەڵاتی پڕبەهای” چەتم هاوس بۆ ئازادی ئەندیشە و لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی”ابن رشد بۆ ئەندیشەی ئازاد”ی بۆ خۆی و حزبەکەی بەدواوە بوو.

غەنوشی لە دوایی دانیشتنەکانی حزبەکەی(٢٤ی مای ٢٠١٦)رایگەیاند،  کە حزبەکەی لە هەر جۆرە پەیوەندییەک لە گەڵ ئیسلامی سیاسی خۆی بە دوور دەگرێت و جەختیشی لەوە کردەوە، کە بڕیاریان داوە خۆیان لە ململانێ سیاسییەکان بە دوور بگرن. غەنوشی رایگەیاند، دەوڵەتی مۆدیڕن نەک لە رێگای ئایدیۆلۆژیا  ودروشمی قەبەوە بەڵکو لە رووی بەرنامەی عەمەلییەوە ئیدارە دەکرێت.

لە وتووێژ لە گەل لۆمۆندی فەرەنسا دەڵێت:حزبەکەی نەک بزووتنەوەیەکی شۆڕشگیرانە بەڵکو حزبێکی ئاساییە لە سیستمێکی دیموکراتیدا.غەنوشی بە ئاشکراش رایگەیاند کە ماڵئاواییان لە ئیسلامی سیاسی کردووە  و، چوونەتە قۆناغی ئیسلامی دیموکراتیەوە. هەر بۆیە بە قەناعەتەوە گوتی: ئێمە موسوڵمانی دیموکراتین.

حزبی النهضە کە هەمان عزبەکەی غەنوشییە، سەرباری قورسایی خۆی لە پەرلەمانی تونس، لە رەوتی ئامادەکردنی دەستوری نوێی ئەم وڵاتە کە لە ساڵی ٢٠١٤ پەسەند کرا، قبوڵی کرد کە ئەحکامی شەریعەت نەکرێتە بنەمای یاسادانان. ئاشکرایە کە حزبەکەی غەنوشی مەودایەکی زۆری لە گەڵ ئیخوانەکان، تاڵیبان، داعش، بەرەی نوسرە  وگروپە جیهادیەکان هەیە کە خەون بە دامەزراندنی دەسەڵاتی ئیسلامیەو ەدەبینن بەو مانایەی کە جێی مەبەستیانە.

لێرەدا ئاماژەدان بە  نامەیەکی ئیبراهیم یەزدی، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای شۆرشی گەلانی ئێران، جێی سەرنجە کە لە بەشێک لە نامەکەیدا بۆ غەنوشی دەنووسێ: برای رێزدار…لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە دوچاری ئەو هەڵانە نەبی کە ئێمە تووشی بووین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com