نوچەنێت-فارس
رابەری ئایینی کاتۆلیکەکانی جیهان لە لێدوانێکدا و بە ئاماژەدان بە دۆخی خراپی کۆچبەران و پەنابەران سەبارەت بە هەلومەرجی مەترسیداری ئەوان هۆشداری دەدات.
پاپای فرانسیس، رابەری ئایینی کاتۆلیکەکانی جیهان لە میانەی دیداری لە گەڵ سەدان کەس لە منداڵانی پەنابەران و بە تایبەتی گەنجێکی نێجیریا، کە بە هۆی کۆچبەرییەوە باوک و دایکی خۆی لە دەستداوە، دەربارەی مەترسیداربوونی دۆخی پەنابەران هۆشداری دەدات.
بە گوێرەی رۆیتەرز، پاپا فڕانسیس جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پەنابەران نەک مەترسیدار نین بەڵکو بە پێچەوانەوە لە مەترسیدان.
ئەم لێدوانەی رابەری کاتۆلیکەکانی جیهان دوای ئەوە دێت، کە لە رۆژی دووشەممەی رابردووە 23-5-2016، زیاتر لە 1400 کۆچبەر لە رێڕەوە ئاوییەکانی نێوان لیبیا و ئیتالیا گیانیان لە مەترسی مەرگ رزگار کران و زیاتر لە 100 کەسیش خنکاون.
لە دوای رێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا بۆ پێش گرتن لە چوونی پەنابەران بۆ ئەم یەکێتییە، رێڕەوی دەریایی نیوان ئیتالیا و لیبیا بۆتە یەکێک لە رێگا سەرەکییەکان بۆ کۆچی نایاسی کۆچبەران.