نوچەنێت-فارس
وەزیری گەیاندنی زانیاری سودان وێڕای ئاماژەدان بە دەستوەردانی نابەجێی کۆماری ئیسلامی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچە دەڵێت “ئەو رۆڵەی کە ئێران دەیگێڕێ زۆر مەترسیدارترە لە داعش”.
ئەحمەد بیلال، وەزیری گەیاندنی زانیاری سودان، بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودیەی رایگەیاندووە، کە سودان ئامادە نییە پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە.
بیلال، هۆی ئەم بریارەی سودان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە ئیران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەستوەردان دەکات و، لە سوریا و عێراق، لوبنان و یەمەنی بە شێوەی بەربڵاو دزەی کردووە.
پێشتر عومەر بەشیر، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە رایگەیاندبوو، کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامانجی پاوانخوازانەی لە سودان هەیە و هەر بەم هۆکارەش پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سودان لە گەڵ ئێران دادەخەن.