سەرۆکی شاندی ئۆپۆزسیۆن سوری لە وتووێژەکانی ئاشتی دەستی لە کار کێشایەوە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

محەمەمد عەلوەش، سەرۆکی شاندی باڵای دانوستانکاری سوریا کە لە دژبەرانی حکومەتی ئەسەد پێکهاتووە، وێڕای رەخنەگرتن لە ناسەرکەوتوو بوونی وتووێژەکانی جنێف و ئاماژەدان بە کەم تەرخەمی کۆمەڵگای جیهانی، سەبارەت بە دەرد  و ئازارەکانی خەڵکی سوریا دەڵێت، لە دۆخەکە بێ هیوا بووە  و دەست لە پۆستەکەی هەڵدەگرێت.

عەلوەش، ئەمرۆ دووشەممە 30 مەی، لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری تویتەرەکەی دەڵێت، بە هۆی بێباکی حکومەتی بەشار ئەسەد و بەردەوامبوونی توندوتیژی و بۆمبارانەکان لە دژی خەڵکی سوریا، سێ خولی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا ناسەرکەوتوو بووە.

عەلوەش، هەروەها رەخنە لە کۆمەڵگای جیهانی دەگرێ و دەڵێت، کۆمەڵگای جیهانی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی سوریا هەوڵی تەواو نادات و جێبەجێکردنی بڕیارنامەکان، بە تایبەتی لە بابەتی یارمەتیگەیاندن و فریاکەوتن و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان ناسەرکەوتووە بووە.

سەرۆکی شاندی باڵای دانوستانکاری سوریا دەڵێت، وتووێژی بێ کۆتایی بۆ خەڵکی سوریا جێی مەترسییە و هەر بۆیە دەست لە پۆستەکەم هەڵدەگرم.

عەلوەش ئەندامی گروپی “جیش الاسلام”ە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com