نوچە.نێت
شارەزایەکی بواری جوانکاری بەرەگەز کرواتی،”إيلينا بريتش”، وێنەو گرتە ڤیدیۆکانی خۆی لە پێگەی تایبەتیەکەی لە ئینستاگرام بڵاو کردەوە، بەو هۆیەوە سەرنجی٧٠٠ هەزار بینەری بۆ خۆی راکێشا ، دوای ئەوەی کە زۆرێک بە هاوشێوەی ئەستێرەی تلفزیۆنی کیم کاردیشیان ناویان برد.
بریتیش، تەمەن ٢٤ ساڵ، لەپێگە کۆمەڵایەتیەکان بەردەوام لەگەڵ هەوادارنی خۆی بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆکانی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکار هێنانی جوانکاری و کەرەستەکانی ماکیاژ گفتوگۆ دەکات وەڵامی پرسیارەکانیان دەداتەوە.


