نوچه-ئه‌لجه‌زیره
هۆزه سوننه‌كان رایانگه‌یاند، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی حه‌ڤده كه‌سی سڤیلییان له خه‌ڵكی گه‌رمه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی فه‌لوجه له‌سیداره داوه، به تۆمه‌تی هاوسۆزییان بۆ رێكخراوی داعش له نێوان ئه‌و ده‌یان كه‌سه‌ی دوای گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی گه‌رمه، رفێندراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هۆزه سوننه‌كان له شارۆچكه‌ی گه‌رمه رایگه‌یاند، ئه‌و حه‌ڤده كه‌سه‌ی كه له سێداره دراون له‌نێوان 73 پیاویتردابوون كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رفاندبوونی و له خێزانه‌كانیانی جیا كردبوونه‌وه، گواستبوونیه‌وه بۆ ناوچه‌ی ره‌شادی باكوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی گه‌رمه.
هۆزه‌كان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه میلیشیاكان پیاوه‌كانی تریش له‌سێداره بده‌ن، داواشییان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و تاوانانه.
شێخ موئه‌یه‌د جومه‌یلی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شارۆچكه‌ی گه‌رمه‌یه، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی 73 كه‌سی دانیشتووی گه‌رمه‌یان رفاندوه و له یه‌كێك له باره‌گاكانی خۆیان به‌ندییان كردوون.
جومه‌یلی داوای له هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد، گیراوه‌كان رزگار بكه‌ن.
جومه‌یلی ئێواره‌ی هه‌ینیش له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو مزگه‌وت و تاڵانكردنی ده‌یان ماڵ له گه‌رمه تاوانبار كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه هۆزه سوننه‌كان و چه‌ند شایه‌تحاڵێك باسییان له‌وه كرد كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی گه‌رمه‌یان ته‌قاندوه‌ته‌وه و فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه باری شارستانیان سوتاندوه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتی ئیبراهیم حه‌سونیان له ناوچه‌ی ره‌شادی رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌كه ته‌قاندوه‌ته‌وه.
له ساڵی رلبردوودا رێكخراوه ناوخۆیی و بیانییه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی بواری مافی مرۆڤ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییان به كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل تۆمه‌تبار كرد له كاتی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی زۆرینه سوننه نشینن له پارێزگای دیاله و سه‌لاحه‌ددین.