نوچه- ئاژانسه‌كان
قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، رۆژی یه‌كشه‌ممه دانی به‌وه‌دا نا كه تاران میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له عێراق دروست كردوه.
له لێدوانه‌كه‌ی سوله‌یمانییه‌وه سروشتی تایفی ئه‌و میلیشیایانه و هاوسۆزی ته‌واوییان بۆ تاران ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م هاوسۆزییه‌ی میلیشیاكان له پێشووشدا له وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ده‌ركه‌وت، پێش جه‌نگی فه‌لوجه.
پێشتر حكومه‌تی عێراق ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و له‌ڕێگه‌ی لێدوانه‌كانییه‌وه رایده‌گه‌یاند، كه حه‌شدی شه‌عبی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی عێراق ده‌كات به هه‌موو تایفه و پێكهاته‌كانییه‌وه، به‌ڵێنیشی دا كه حه‌شدی شه‌عبی ناچێته ناو شاری فه‌لوجه‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌وان له‌ژێر سایه‌ی سوپای عێراقدا ده‌جه‌نگن.
به‌ڵام لێدوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م لێدوانه‌ی حكومه‌تی عێراقی ره‌تكرده‌وه، به‌وه‌ی كه ئه‌وان به ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانداری جه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن، دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی هادی عامری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی به‌در، به‌وه‌ی كه یه‌كێك له فه‌سیله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی قۆناغی دووه‌می جه‌نگی فه‌لوجه‌ی ده‌ستپێكردوه.
عامری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ،له ئه‌گه‌ری شكستی سوپای عێراق بۆ ناو شاره‌كه ئه‌وا حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێته فه‌لوجه‌وه.
ئه‌م لێدوانانه وای له هێزه سوننه عێراقییه‌كان كرد دووباره ره‌تی بكه‌نه‌وه، کە حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له جه‌نگی فه‌لوجه‌دا بكات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی هۆزه‌كان ئه‌و میلیسشیا شیعانه‌یان به كاری سوتاندن و تاڵان له قه‌زای گه‌رمه نزیك فه‌لوجه تۆمه‌تبار كرد.
دیمه‌نه‌كان له فه‌لوجه به‌مشێوه‌یه‌ن، جوڵه‌ی سه‌ربازی بۆ له‌ناوبردنی داعش، به‌ڵام باجه‌كه‌ی دروستبوونی ده‌روازه‌یه‌كی تره بۆ جۆرێكی تر له توندڕه‌وی.