نوچە.نێت
لەکاتی دابەش کردن خەڵاتی “موريكس دور” ،هونەرمەندان، سەمیرە سەعید و هونەرمەندی لوبنانی نەوال زوغبی وێرای رێژەیەکی زۆری جەماوەریان وبەدەست هێنانی سەرکەوتنێکی زۆر بۆ هەریەکەیان لەبواری هونەردا، بەڵام شارەزییان نەبوو تێپەرین لەسەر فەرشی سور چ یاسایەکی هەیە.

هونەرمەندی مەغریبی سەمیرە سەعید هەروەها هونەرمەندی لوبنانی نەوال زوغبی، لەکاتی رۆشتن لەسەر فەرشی سور رەتیان کردەوە کە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵە ئاسمانیەکاندا ئەنجام بدەن ، تەنانەت بەشێوەک لەسەر فەرشی سور تێپەریون کە دەرفەتیان بە بە وێنەگران نەداوە وێنەیان بگرن، ئەمەش بە بێ رێزی کردن بە رۆژنامەوان و وێنەگران وەسف کرا.

ئەوەی سەمیرەو نەوال کردیان زۆر خراب بوو بەڵام لەوە خراپتر ئەوەبو کە هونەرمەندی سوری “تیم حەسەن” کردی کە، خۆی شاردەوە، بەبێ ئەوەی کەس لەسەر فەرشی سور بیبینێت، ئەو هونەرمەندە خۆی بەدوور گرت لە چاوی کامێراکان لە هۆڵی دابەشکردنی خەڵاتەکە، پەرچەکردار لەم هەڵسوکەوتە، بە دواکەوتوو نەزان لێیان رووانی کە دەبوو بزانن تیپەرین لەسەر فەرشی سور چ ئاسایەکەی هەیە.

