نوچە.نێت

کەسایەتی ئەو کەسانەی کە حەز بە رەنگی سوراوی سور دەکەن، ئەوان کەسانێکن، باوەریان بە خۆیان هەیە، هەستێکی گەورەیان بۆ دروست دەبێت لەکاتی رێک پۆشیدا کەوا هەست دەکەن ئەوان باشترینن و جوانترن لەکەسانی دەوروبەر.

ئەوکەسانەی حەز بەرەنگی پرتەقاڵی دەکەن، ئەوان کەسایەتێەکی گەشبینیان هەیە بۆ ژیان، شێتانە ئارەزووی شتی کلاسیک و تایبەت دەکەن.

ئەو کەسانەی ئارەزوی رەنگی قاوەیی تۆخ دەکەن، ئەوان کەسایەتیەکن کە دەکرێت پشتیان پێ ببەسترێت، رۆمانسین، لەلایەکی تر هێزێکیان هەیە کە لەکاتی بریاردان پەشیمان نابنەوە و ئیلتیزامیان هەیە بە بریارەکانیانەوە.

ئەو کەسانەی کە رەنگی کاڵ بەکار دەهێنن، کەسانێک بە شەرمن لێیان تێدەگات، بەڵام لە راستیدا وانیە، کەسایەتی ئەم جۆرە کەسانە ئەوانەن کە باوەریان بە خۆیان هەیە ، دۆست و هاوڕێی هەموانن.