نوچە.نێت
لەکاتی روماڵکردنی نارەزایەکانی خەڵک دژ بە دەرکردنی یاسای کاری نوێ ،خۆپیشاندانیان لەفرنسای پایتەختی پاریس ئەنجام دا ، پەیامنێرێکی روسی ” آنا بارانوفا”، کە بەزمانی ئینگلیزی راستەوخۆ پەیامی خۆپیشاندەرانی روماڵ دەکرد بۆ کەناڵی RT روسی، یەکێک لە خۆپیشاندەران لە پەیامنێرەکە نزیک دەبێتەوە و بە هەموو هێزی خۆی شەپازلەیەک دەکێشێت بە بنا گوێیا، ئەویش هیچ خۆی تێک نادات و کاری خۆی تەواو دەکات.