نوچه‌نێت-نیۆرك تایمز
له كاتێكدا كه هێزه عێراقییه‌كان سه‌رگه‌رمی گرتنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه‌ن، رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی نیگه‌رانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران له جه‌نگی فه‌لوجه‌دا بڵاو كرده‌وه.
له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مریكا هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات له به‌رامبه‌ر میلیشیا شیعه‌كان و پاڵپشتی ئێران بۆیان، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ره‌قه له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگن، به‌ڵام له فه‌لوجه پێشه‌نگی بۆ ئێرانه.
رۆژنامه‌كه پێیوایه بوونی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و میلیشیا شیعه‌كان له ده‌روازه‌ی شاری فه‌لوجه‌ی زۆرینه سوننه هۆكارێكه بۆ وروژاندنی مه‌ترسی توندوتیژی تایفه‌گه‌ری، به‌تایبه‌ت له گه‌ڵ بوونی گه‌وره فه‌رمانده ئێرانییه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌كه، له نێوانیاندا قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، جه‌نگی فه‌لوجه نمونه‌یه‌كه بۆ چۆنیه‌تی گونجانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و ئێران پێكه‌وه له عێراق و نه‌گونجانیشییان له هه‌مانكاتدا، هه‌ر دووكیان ده‌یانه‌وێت داعش بوه‌ستێنن، به‌ڵام ئه‌مریكا زۆرجار له رۆلی ئێران نیگه‌رانه و تۆمه‌تباری ده‌كات به كاری توندڕه‌وی و تایفی له رێگه‌ی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ببات، له رێگه‌ی وروژاندنی توڕه‌یی سوننه و زیاد بوونی هاوسۆزییان بۆ توندڕه‌وه‌كان.
رۆژنامه‌كه پێیوایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێزی ناردۆتە عێراق بۆ راهێنانی سوپای عێراق به درێژایی دوو ساڵی رابردوو، به‌ڵام هێشتا رۆڵی ئه‌مریكا له په‌راوێزی جه‌نگی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌دایه و رۆڵی پێشه‌نگی نییه.
له لایه‌كی تره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه نازانرێت چه‌كدارانی داعش له فه‌لوجه له به‌رامبه‌ر سوپای عێراق ده‌جه‌نگن یان له ناو خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه خۆیان وون ده‌كه‌ن و چه‌ك داده‌نێن، كه ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌یان قورس‌تر ده‌كات به تایبه‌ت كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له ناو فه‌لوجه له نێوان 500 بۆ 1000 چه‌كداردایه.