نوچه‌نێت- عێراق پرێس
عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رۆژی یه‌كشه‌ممه داوای له ئیران كرد ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری ناوچه‌كه، جه‌ختیشی له‌وه كردوه كه بوونی له عێراق قبوڵنه‌كراوه و داواشی كرد ده‌ست له عێراق هه‌ڵبگرێت و بكشێته‌وه.
جوبه‌یر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له جده گوتی “بوونی ئێران له عێراق مایه‌ی قبوڵكردن نییه جا به بانگهێشت بێت یان بێ بانگهێشت” داواشی لێ‌كرد ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری ناوچه‌كه.
جوبه‌یه‌ر گوتی “ئه‌و ناكۆكییانه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی سیاسه‌تی تایفه‌گه‌ری ئێرانه كه له عێراق پیاده‌ی ده‌كات” داواشی له ئێران كرد “ده‌ست له عێراق هه‌ڵبگرێت و بكشێته‌وه لێی”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه راپۆرتێك له 26 ی ئه‌م مانگه بڵاو بووه‌ته‌وه، كه ئاژانسی هه‌واڵی “ته‌سنیم”ی سه‌ر به سوپای پاسداران ئاماده‌ی كردووه و ده‌ڵێت، جه‌نگێكی گریمانه‌یی له نێوان ئێران و سعودیه‌دا ده‌ستپێده‌كات، هەروەها ده‌ڵێت “سوپای ئه‌لیكترۆنی ئێران ده‌توانێت هه‌موو پێگه‌كانی سعودیه وێران بكات، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی هێرشه‌كان”.
حكومه‌تی ئێران، سعودیه‌ی به چونه ناو ماڵپه‌ڕی “ئاماری ناوه‌ندی ئێران”ی سه‌ر به رێكخراوی به‌ڕێوه‌بردن و پلاندانان تۆمه‌تبار كرد، كه عادل ئازه‌ری جێگری سه‌رۆكی ئێران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
به‌رپرسێكی ئێران، له 14ی ئه‌م مانگه‌دا رایگه‌یاند، كه وڵاته‌كه‌ی 100 راوێژكاری سه‌ربازی ناردووه بۆ عێراق و سوریا.