شاره‌زایه‌كی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو ده‌یكات مه‌ترسییه و گه‌نجی توندڕه‌و به‌رهه‌م ده‌هێنێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
شاره‌زایه‌كی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخی ئێستای هه‌رێم به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، ده‌شڵێت “ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو ده‌یكات، چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و زیاد كردنی حیقده له دڵی گه‌نجه‌كاندا”.
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كاره‌كانی یه‌كگرتوو و زمانی راگه‌یاندنه‌كه‌ی، ده‌روازه ده‌كاته‌وه به‌رووی توندڕه‌وی، وتیشی “ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو ده‌یكات، مه‌ترسییه و گه‌نج فێری توندڕه‌وی ده‌كات”.
داواش ده‌كات، كه راگه‌یاندنه‌كان له ئاست به‌رپرسیاری نه‌تەوه‌یی و نیشتیمانیدا بن، وتیشی “پێویسته هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بن، كه سه‌رۆكی هه‌رێم پێكی هێناوه، هەروه‌ها پێویسته راگه‌یاندنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا كار بكه‌ن، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه چۆن خۆشه‌ویستی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه، نه‌ك رق وكینه، له ئێستاشدا ئیسلامییه‌كان وه‌ك مه‌ترسییه‌ك ده‌رده‌كه‌ون له كۆمه‌ڵگه‌دا، گه‌شتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه له‌وان زیاتر كه‌سی تر له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا نیه”.
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت ئەو شارەزایە دەڵێت “كاری ئیسلامییه‌كان و یه‌كگروو به تایبه‌تی، ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانمان بیر ده‌هێنێته‌وه، كه ئه‌وكات شعورێك بڵاو ببوه‌وه، كه هه‌ر كه‌س سۆسیالیست نه‌بوایه شۆڕشگێڕ نه‌بوو، ئێستاش به‌لای ئه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت نیشتیمانپه‌روه‌ر نیه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئیسلامیش نه‌بێت، مافی ئه‌وه‌ی نیه له ده‌سه‌ڵاتدا بێت”.