نوچە-دەنگی ئەمریکا
باڵی قاعیدە لە سوریا لە نێو گەنجان ولاواندا بە هەزاران کەسی هێناوەتە ریزی رێکخستنەکانی خۆی. ئەم گروپە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوانەدا چەند ناوچەیەکی لە باکوری سوریا خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، سەرکەوتنی بەرەی نوسرە کە وەک باڵی قاعیدە دەناسرێتەوە، ئاماژەیەکە بەو راستییەی ئاگربەستەکەی روسیا وئەمریکا کە ئامانجی لاوازکردنی ئەم هێزانە بوو، پێچەوانە بۆتەوە.
ئاسۆشیتێدپرێس لە زاری رامی عەبدولرەحمان، سەرۆکی گروپی چالانی”رێکخراوی چاودێریکردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە سوریا”رایگەیاندووە، لە لە مانگی مارسی ئەمساڵەوە بەرەی نوسرە توانیویەتی ٣ هەزار کەس هێزی نوێی لە ریزەکانی خۆی کۆبکاتەوەو و رێکیان بخات.
بە وتەی ئەم چالاکەی مافی مرۆڤ، سەدان کەس لەو کەسانەی کە لە کەمپی ئاوارە سورییەکان لە باکوری ئەم وڵاتە جێگیرکراون روویان کردۆتە ریزەکانی بەرەی نوسرە.