نوچە-قطرە
راوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەم وڵاتە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ٥٠ ملیار دۆلار کەلێنی دارایی دەبێت.
بە گوێرەی ماڵپەری هەواڵی”السومریە نیوی”ی عێراق، مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩-٥-٢٠١٦ جەختی لەوە کردۆتەوە کە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، ئەم وڵاتە تووشی کەلێنی دارایی دەبێت کە بە٥٠ ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پڕۆژەکانی ئەم وڵاتە بکەونە مەترسی.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: کۆمەڵگای دارایی نێودەوڵەتی لە سەقامگیری دارایی ئەم وڵاتە بەرپرسیارە، بەو هۆیەی کە وڵاتەکەی بەشێکە لە سندوقی نیودەوڵەتی دراو و ئەم دامەزراوەش سەقامگیری دارایی جیهانی لە ئەستۆتە.
مەزهەر محەممەد ساڵح ئەوەش دەخاتە روو، کە هەر وەک چۆن عێراق لە بەرەنگاربوونەوە و شەڕی داعش پشتگیری سەربازی نێودەوڵەتی لە گەڵە، لە رووی داراییشەوە پشتگیری نیودەوڵەتی لە گەڵە و وڵاتانی ئەندام لە جی ٧ ئەم بەرپرسایەتیەیان لە سەر شانە.
بە گوتەی ساڵح، رێککەوتنەکانی ئەم دواییانەی عێراق لە گەڵ سندوقی نێودەوڵەتی دراو بۆ وەرگرفتی قەرزێکی ١٥ ملیار دۆلاری بە سودی ١.٥%یسەرەتایەکە بۆ پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم وڵاتە.